کردەوەیەکی خۆکوژی لە پاکستان نزیکەی ٢٠٠ قوربانی لێکەوتەوە
رێبوار
٣١ی تەمووزی ٢٠٢٣
٨٣١
پۆلیسی پاکستان بڵاویانکردەوە، لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی زانایانی ئیسلام لە شارۆچکەی خار لە پارێزگای باجور لەباکوری خۆرئاوای پاکستان کەسێکی خۆکوژ خۆی تەقاندووەتەوەو بەھۆیەوە ٤٠ کەس کوژراون و ١٥٠ کەسی تریش برینداربوون، کە برینی ژمارەیەکیان سەختە.
ئاماژەی بەوەشدا، زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوون و خۆکوژەکەش لە نزیک سەکۆی وتاردانی ھۆڵەکە خۆی تەقاندووەتەوەو تا ئێستاش ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە کردەوەکە رانەگەیاندوە.
تەقینەوەکە لەکاتێکدایە بڕیارە لە چەند ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی ئەو وڵاتە خۆی ھەڵبوەشێنێتەوە وەک ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردن کە بڕیارە تشرینی دووەمی داھاتوو بەڕێوەبچێت و لایەنەکانیش ئامادەکاری بۆ ھەڵمەتەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەن.