پیتەر سیژارتۆ  وەزیری دەرەوەی ھەنگاریا، لە میانەی دیدارێکیدا لەگەڵ ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە شاری بوداپێستی پایتەختی ھەنگاریا رایگەیاند، رێگە بە سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ھیچ ئاینێک نادەن و دووپاتی کردەوە، ئیدانەی بێرێزیکردن بەرامبەر سەرجەم سیمبۆل و ھێما پیرۆزەکان دەکەن.  

لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەنگاریا و تورکیاش رایگەیاند، تورکیا وەک وڵاتێکی بەھێزی ناوچەکە، جگە لە پەیوەندی ئابوورییان بۆ ئاسایشی ناوچەکە و ئەوروپاش گرنگە.

 لە بەرامبەردا ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بە توندترین شێوە ئیدانەی بێرێزیکردن بە قورئانی پیرۆز دەکەن و لەو بارەیەشەوە لەگەڵ کارەکتەرانی نێودەوڵەتی و وڵاتی ئیسلامی و چەند وڵاتێکی تر لە گفتوگۆی جدیدان.