پێگەی پۆلیتکۆی ئەمریکی لە زاری شەش سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵ تانکی ئەبرامز دەگاتە مەیدانی جەنگ  لە ئۆکراین.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو تانکانە لە مانگی ئابی ئەمساڵ رەوانەی ئەڵمانیا دەکرێن و کۆتا چاکسازییان تێدا دەکرێت، کە ئەو پڕۆسەیەش تەواو بوو، کاروانی یەکەم رەوانەی ئۆکراین دەکرێت، کە ژمارەیان ٦ بۆ ٨ تانکی ئەبرامز دەبێت، بە گشتیش ٣١ تانکی ئەبرامز رەوانەی ئۆکراین دەکرێت. 

بەر لەوەشی ھێزەکانی ئۆکراین دەستبکەن بە بەکارھێنانی ئەو تانکانە، دەبێت مەشق و راھێنانی لەسەر بکەن، کە ئەوەش نزیکەی ١٠ ھەفتە دەخایەنێت.