تورکیا: سووتاندنی قورئان سوکایەتیکردنە بە بەھاکانی مرۆڤایەتی
هەژار
٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٣
٢٧٩
نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، حکومەتی تورکیا لە ئاستێکی باڵادا نیگەرانی و ناڕەزایی گەیاندووەتە ھەموو ئەو وڵاتانەی رێگە دەدەن سوکایەتی بە قورئان و موسڵمانان بکرێت کە پێویستە رێگری لێبکرێت و چیتر بەناوی ئازادی و ئازادی رادەربڕینەوە رێگە نەدرێت سوکایەتی بە ھیچ ئاین و پیرۆزییەک بکرێت.
وتیشی، سوتاندنی قورئان بە تەنھا سوکایەتیکردن نییە بە ئاینی ئیسلام و پیرۆزییەکانی موسڵمانان، بەڵکو سوکایەتیکردنە بە کۆی بەھاکانی مرۆڤایەتی و ئەوانەشی ئەو کارانە دەکەن کەسانێکی بێ بایەخی ناو کۆمەڵگەن.