بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە سەرکردەیەکی تری بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامی کوژرا
١٣ی ئایاری ٢٠٢٣
٢٧٢
سەرایای قودس لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەیاد عەبدولحوسنی ئەندامی ئەنجومەنی سەربازیی و لێپرسراوی یەکەی ھەڵمەتەکانی سەرایەی قودس کوژراوە. وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززەش رایگەیاندووە، لە رۆژی سێشەممەوە تا ئێستا ٣٣ فەڵەستینی کوژراون، کە شەش سەرکردەی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامییان لە نێودایە.
دواین ھێرشی ئیسرائیل ئاستەنگی بۆ پرۆسەی ئاشتی و راگرتنی شەڕ دروستکردووە، وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستینیش داوای دەستوەردانی نێودەوڵەتی دەکات بۆ کۆتاییھێنانی بە ھێرشەکانی ئیسرائیل.