ئەردۆغان: دەرگاکانم بۆ بینینی باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە داخستووە
٣ی نیسانی ٢٠٢٣
٢٤٧
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، دوای ئەوەی جیفری فیلیک باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە لەگەڵ کەمال کڵیچدارئۆغڵو کاندیدی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکاتیی تورکیا کۆبووەوە، لەئێستا بەدواوە دەرگاکانی بۆ بینینی باڵیۆزەکەی ئەمریکا داخراون، چونکە لەگەڵ نەیارەکانی کۆدەبێتەوە.
راشیگەیاند، کاری باڵیۆز و کونسوڵەکان لەگەڵ سەرۆک کۆمار و لایەنە رەسمییەکانی حکومەتدایە نەک لەگەڵ لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن، ئەگەر باڵیۆزی ئەمریکاش لە ئەنقەرە ئەو زانیارییە نازانێت، پێویستە فێر بکرێت و بزانێت کاری رەسمی باڵیۆز لە وڵاتێکدا چییە.