کۆبوونەوەی چوار قۆڵی روسیا و ئێران و سوریا و تورکیا ئەنجامدەدرێت
٣ی نیسانی ٢٠٢٣
١٩١
کۆبوونەوەکە سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانە لە نێوان تورکیا و سوریا و لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی ئەو چوار وڵاتە دەبێت. بڕیاریشە کۆتایھێنان بە بوونی سەربازی تورکیا لە خاکی سوریا و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی سوریا تاوتوێ بکرێن.
میخائیل بوگدانوڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی روسیا بۆ خۆرھەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، ھیواخوازە رۆڵی روسیا لە نێوەندگیری سەرکەوتوو بێت و پەیوەندییەکانی سوریا و تورکیا ئاسایی ببنەوە.
ئەو کۆبوونەوەیە بە یەکەم کۆبوونەوەی رەسمی نێوان تورکیا و سوریا دادەنرێت لەسەر ئاستی وزاری، لە دوای سەرھەڵدانی جەنگی سوریاوە لە ساڵی ٢٠١١ەوە.