ناوەندی ھاوکاری حزبەکانی کوردستانی ئێران لە بانگەوازێکدا داوا لە لایەنە سیاسییەکان و چالاکوانان و چین و توێژەکانی سەرانسەری ئێران دەکات لەپێناو بە ھێزکردنی یەکگرتوویی و  پشتیوانی خەڵکی کوردستان ئەمڕۆ مانگرتنی گشتی دەستپێبکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە دوو مانگە  خۆپیشاندان و ناڕەزایی بە دروشمی (ژن ، ژیان، ئازادی) زۆربەی ناوچەکانی ئێرانی گرتووەتەوە، کوردستانیش وەک ھەمیشە پێشڕەوی خەباتی خەڵکی ئازادیخوازی ئێران و بەشێکی گەورەی قوربانییەکان لە رۆژھەڵاتی کوردستانن و چەند رۆژێکیشە ھێزە ئەمنییەکانی ئێران بەھەموو توانای خۆیانەوە پەلاماری خۆپیشاندەرانی رۆژھەڵات دەدەن.

ھاوکات گروپێکیش کە ناوی خۆیان ناوە "گەنجانی شۆڕش لە ئێران" داوایانکردووە ئەمڕۆ تەواوی دوکان و شوێنە بازرگانییەکان دابخرێن و مانگرتنی گشتی رابگەیەندرێت، وەک پاڵپشتییەک بۆ شارە کوردییەکان.