پەیەدە داوای ستراتیژییەکی ھاوبەش لە نێوان قامیشلۆ و دیمەشق دەکات
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٤٤٢
فۆزە یوسف ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی (پەیەدە) ڕاگەیاند، لە بەرامبەر ھەڕەشەکانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە دژی ڕۆژئاڤا پێویستە ھەموو ناکوکیەکان لە نێوان دیمەشق و قامشلۆ وەلا بنرێن و پلانێکی ھاوبەش دابنرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا.
ھەروەھا جەخت لە کردنەوەی کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق دەکاتەوە و ئاشکراشیکردووە، ھەڵوێستی ئەمریکا بۆ دیالۆگی کوردەکان لەگەڵ دیمەشق نەرێنی نابێت.