سەرۆکی فنلەندا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ "یەنس ستۆڵتنبێرگ" سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، دۆسیەی سوید و فنلەندا یەک دۆسیەن و پێکەوە ھەنگاو دەنێن بەرەو پێشەوە، بە دووریشیزانی بەبێ سوید وڵاتەکەی ببێتە ئەندام لە ناتۆ، وتیشی، ھەڵوێستی تورکیا تووشی سەرسوڕمانی کردوون، بەڵام بەجدی وەریدەگرن.

سکرتێری گشتی ناتۆش رایگەیاند، تورکیا لە ھەموو وڵاتانی تری ناتۆ زیاتر روبەڕوی ھێرش و پەلامار دەبێتەوە و نیگەرانییە ئەمنیەکانیشی رەوان، وتیشی، دەرگای ناتۆ بۆ وەرگرتنی ھەموو وڵاتێک کراوەیە، بڕیاریشە ئەمڕۆ سکرتێری گشتی ناتۆ بچێتە سوید و لەگەڵ "ماگدالینا ئەندرسۆن" سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.