دوای ئەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند، پێش دەستپێکردنی ھێرشی روسیا، ئۆکراینی ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام ڤۆلۆدیمیر زیلینسیکی سەرۆکی ئەو وڵاتە گوێی بە ھۆشدارییەکانیان نەداوە، سێرگی نیکیڤرۆ وتەبێژی سەرۆکایەتیی ئۆکراین رایگەیاند، پێویستە ئەمریکا روونکردنەوە لەبارەی ئەو لێدوانە بدات، وتیشی، زیلینسکی و بایدن پێش دەستپێکردنی ھێرشی روسیا، چەندینجار پەیوەندی تەلەفوونیان ئەنجامداوە.

راشیگەیاند، سەرۆکی ئۆکراین داوای فراوانکردنی سزاکانی سەر روسیای کردووە و ئومێدیان ھەیە ھاوبەشەکانیان ھاوکاری ئۆکراینبن لە وەڵامدانەوەی روسیا و راگرتنی ھێرشەکانی و کشانەوەی ھێزەکانی.