میدیای ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، ئۆلاڤ شۆڵتز راوێژکاری ئەو وڵاتە کۆتایی ئەم مانگە و پێش بەڕێوەچوونی لوتکەی گروپی حەوت، سەردانی کیێڤی پایتەختی ئۆکراین دەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، بریارە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ماریۆ دراگی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا یاوەری راوێژکاری ئەڵمانیا بۆ کیێڤ بکەن.

لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین،  ژمارەیەک سەرکردە بۆ نیشاندانی پاڵپشتی سەردانی کیێڤیان کردووە، بەڵام ئۆلاڤ شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا پێشتر رایگەیاندبوو، تەنھا کاتێک سەردانی ئۆکراین دەکات کە ئامانجێکی راستەقینەی ھەبێت.