میدیای ئەرژەنتین بڵاویکردەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە دەستی بەسەر فڕۆکەیەکی بارھەڵگری ڤەنزوێلا لە جۆری بوئینگ ٧٤٧دا گرتووە کە سەر بە ھێڵی ئاسمانی ماھان ئێر بووە و پێنج لە کارمەندانی فڕۆکەکەش ئێرانی بوون.

بەوتەی پۆلیسی پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەکانی ئەرژەنتین، فڕۆکەکە ھەڵگری کەلوپەلی ئۆتۆمبێل بووە بۆ ئۆرۆگوای و بە مەبەستی وەرگرتنی سوتەمەنی لە فڕۆکەخانەی بۆینس ئایرس نیشتووەتەوە، بەھۆی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ھێڵی ئاسمانی ماھان دەستی بەسەردا گیراوە.

حسێن زولنەواری بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی ھێڵی ئاسمانی ماھان بە ئاژانسی ھەواڵی ئیرنای راگەیاندووە، ماوەی ساڵێکە خاوەندارێتی فڕۆکەکە فرۆشراوە بە کۆمپانیایەکی ڤەنزوێلا و ھیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە.