بەپێی ھەندێک لە راپۆرتەکان، ئێوارەی رۆژی شەممە و لە کاتی داخستنی بازاڕ لە تارانی پایتەختی ئێران، یەک دۆلاری ئەمریکی بە ٣٢ ھەزار و ٧٥٠ تمەن مامەڵەی پێوەکراوە، واتە نرخی ھەر ١٠٠ دۆلارییەک بۆ ٣ ملیۆن و ٢٧٥ ھەزار تمەن بەرزبووەتەوە و ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی ئێراندا بەھای تمەن بەو شێوەیە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.  

میدیای ئێرانیش لەزاری پۆلیسی تاران بڵاویکردەوە، بەتۆمەتی دروستکردنی پشێوی لە بازاڕی ئاڵۆگۆڕی دراو و مامەڵەکردن بە شێوەی نایاسایی، ٣١ کەسیان دەستگیر کردووە.