( رەجەب تەیب ئەردۆغان) لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبونەوەیەکی راوێژکاری پارتی داد و گەشەپێدان لە شاری ئیزمیر ، رایگەیاند/  بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێوە دەچێت، دەبێتە کاندیدی ھاوپەیمانی کۆمار، داواشی لە (کەمال کڵچدار ئۆغڵو) سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەھەپە) کرد ، ئەویش خۆی بۆ ئەو ھەڵبژاردنەکە کاندید بکات.

(ئەردۆغان) ھێرشی توندی کردە سەر پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی وڵاتەکەی و رایگەیاند، ئۆپۆزسیۆن ھیچ ستراتیژێکی ناوخۆیی و دەرەکی نییە کە بگونجێت بۆ سەرکردایەتیکردنی وڵات و روبەڕوبونەوەی ئەو مەترسیانەی دەوروبەری تورکیا.