بەشار ئەسەد لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنی، باسی لە رەوشی وڵاتەکەی و پرسی کورد و چەندین بابەتی تر کرد، لەبارەی کوردەوە رایگەیاند، پرسی کورد پرسێکی جیاوازە و کورد نەتەوەیەکە بە درێژایی مێژوو لە سوریا  ھەبوون.

لە چاوپێكەوتنەکەیدا، بەشار ئسەد دەشڵێت، بەشێکی زۆریان کەسانی نیشتمانین، بەڵام بەشێکی تریان کار بۆ کەسانی تر بەتایبەت ئەمریکیەکان دەکەن.

بەشار ئەسەد لەبارەی لەشکرکێشی تورکیا رایگەیاند، بەرەنگاری ھەر لەشکرکێشیەکی تورکیا دەبنەوە، وتیشی، باسکردنی بابەتی فرەنەتەوەیی لە چوارچێوەی کانتۆنەکان پێشەکیەکە بۆ دابەشکردن و ھەندێک ھێز کە لە ژێر دەسەڵاتی ئەمریکادان، کار دژی یەکگرتویی کۆمەڵگەی سوریا دەکەن.