"بایدن" وتی، کاتێک لە پۆڵەندا وتوویەتی پێویستە "ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی ڕووسیا لە دەسەڵات نەمێنێت، مەبەستی گۆڕینی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە نەبووە، تەنھا لە توڕەیی خۆیی قسەکەی کردووە و ئیدارەی ئەمریکا سیاسەتی بەرامبەر بە "مۆسکۆ" نەگۆڕاوە.

"بایدن" وتیشی، نە پێشتر و نە ئێستا ھەوڵی گۆڕینی دەسەڵاتی ڕووسیای نەداوە و داوای لێبوردنیش لە قسەکەی ناکات و گوێ بە کاردانەوەی "پوتن"یش نادات.

لێدوانەکەی "بایدن" بەرامبەر "پوتن" کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە و کۆشکی "کرملین"یش ڕایگەیاندبوو، ئەمریکا بڕیار نادات کێ لە دەسەڵاتدا بێت بەڵکو خەڵکی ڕووسیا خۆیان سەرۆکەکەیان ھەڵبژاردووە.