ئاژانسی ھەواڵی سپۆتنیک لەزاری جۆزێپ بورێل لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بڵاویکردەوە، لایەنەکانی بەشدار لە دانوستانەکانی ڤییەننا لەسەر ٩٥٪ی بابەتەکان رێککەوتوون و پێشبینیش دەکرێت لە داھاتوویەکی نزیکدا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی .

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرچەندە کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی چارەسەری سەرجەم کێشەکانی ناوچەکە ناکات، بەڵام وەک ھەنگاوێکی سەرەتا کاریگەری ئەوتۆی لە چارەسەکردنی کێشەکان دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەنریکە مورا جێگری لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و رێکخەری کاروباری دیپلۆماسی یەکێتییەکە، سەردانی ئێرانی کردووە و تائێستاش چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئێران ئەنجامداوە.