(ئیگۆر کۆناشینکۆف) وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ھیچ شێوەیەک وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی، لە پلانیدا نییە بانگھێشتی ھێزی یەدەگ  بکات بۆ ناو ڕیزەکانی سوپا.
وتیشی، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا بەشێک لە پیاوانی ڕوسیا لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە  پەیوەندییان پێوە کراوە، گوایە بانگھێشتی خزمەتی سەربازیی کراون.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانە ناڕاستن و  پەیامەکان لە خاکی ئۆکراینەوە و لە لایەن دەزگای ھەواڵگری ئەو وڵاتەوە سەرپەرشتی کراوە و نێردراون.