لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ھەناردەکارانی تورکیا لە ئیستەنبوڵ، رۆژنامەنووسێک پرسیاری کەمبوونەوەی ھەناردەی کاڵاکانی تورکیا بۆ سعودیە، رووبەڕووی ئەرۆدغان کردەوە و ئەویش لە وەڵامدا رایگەیاند، مانگی شوباتی ئەمساڵ سەردانی ریاز دەکات و ئەو پرسە لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە تاوتوێ دەکات.
بە پێی ئامارێک، ساڵی ٢٠٢١ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠، ئاستی ھەناردەی کاڵای سعودیە بۆ تورکیا لە یەک ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلارەوە بۆ ٣ ملیار دۆلار زیادیکردووە، لە بەرامبەردا ھەناردەی کاڵای تورکیا بۆ سعودیە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩، لە سێ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلارەوە، بۆ ١٨٩ ملیۆن دۆلار کەمبووەتەوە.