لیتوانیا پارە دەدات بە کۆچبەران بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ عێراق
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
١٬٨٧٩
راشیگەیاند، بە پێی خەمڵاندنەکانیان تێچووی مانەوەی یەک کۆچبەر لە لیتوانیا، دەگاتە ١١ ھەزار یۆرۆ لە ساڵێکدا، ھەربۆیە پێیان باشترە بلیتی گەڕانەوە بۆ ئەو کۆچبەرانە دابین بکەن، کە خۆیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە، یان گەشتێکیان بۆ رێکبخەن.
وەزارەتی ناوخۆی لیتوانیا راشیگەیاند، تائێستا ٥٣٧ کۆچبەری بیانیان گەڕاندووەتەوە بۆ وڵاتەکانیان و ھێشتا ٣ ھەزار و ١٦٦ کۆچبەر، لە پێنج ناوەندی تۆمارکردنی بیانییەکاندا لە لیتوانیا دەژین.