بە پێی زانیاری سەرچاوەکان کە ئاگاداری کۆبوونەوەکەن، ھێشتا چەندین ئاستەنگ لەبەردەم دانوستانەکان لە "ڤییەنا" ماون، بە تایبەت ھەڵگرتنی سزاکانی سەر "تاران" و گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ نێو رێککەوتنەکە.
بەر لە راگرتنی دانوستانەکەش، دیبلۆماتکارانی ئەوروپا ھۆشدارییاندا لە ھەنگاوەکانی ئێران بۆ بەرھەمھێنانی چەکی ئەتۆمی و جەختیان کردەوە لە گرنگی چارەسەرکردنی کێشە سەرەکییەکان و بوژانەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی. 
ھەرچەندە ئێران و روسیاش گەشبینی خۆیان سەبارەت بەو دانوستانە دەربڕی، بەڵام ئەمریکا رایگەیاندبوو ھێشتا  زووە باسی بەرەو پێشچوون لە دانوستانەکاندا بکرێت.