فەریق روکن مەعن سەعدی، فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق، رایگەیاند، ئاسمانی عێراق سەقامگیرە وھیچ فڕۆکەیەکی بیانی بە بێ رەزامەندی حکوومەت ناتوانێت بە ئاسمانی عێراقدا بفڕێت، راشیگەیاند، ھەوڵ بۆ کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئێس ٥٠٠ی پێشکەوتوو لە روسیا دەدەن و ئەمساڵیش سیستمێکی پێشکەوتووی ئاشکراکردنی رادار دەھێندرێتە عێراقەوە.
سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئێس ٥٠٠، ساڵی ٢٠١٠ لە لایەن روسیاوە دەست بە دروستکردنی کرا و ساڵی ٢٠١٩ خرایە خزمەتی سوپاوە، لە توانایدا ھەیە لە یەک چرکەدا لە دووری ٦٠٠ کیلۆمەترەوە، ١٠ ئامانج بپێکێت.