ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ناتۆ ھەڵوێستێکی یەکگرتوویان ھەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژیکردنە سەر خاکی ئۆکراین و لەسەر ئەو پرسەش رێکخراوەکە ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ روسیا بکات.


لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیشدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین، ئەنتۆنی بلینکن پشتیوانی لە پاراستنی سەروەری خاکی ئۆکراین کرد و راشیگەیاند، ئەمریکا لە ھەموو بوارەکاندا پاڵپشتی ئەو وڵاتە دەکات.


پێشتریش جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا ھۆشداری دایە مۆسکۆ و رایگەیاند، ئەگەر روسیا ھێرش بکاتە سەر خاکی ئۆکراین، وەڵامی یەکلاکەرەوەیان دەبێت.