بەھۆی ئاگرەکەی ویلایەتی کۆلۆرادۆ نزیکەی ھەزار خانوو سووتاون
کوردسات نیوز
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
٨٦٨
میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە، بەھۆی ئەو ئاگرەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ناوچەکانی باکوری شاری دێنڤەری لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی گرتەوە، نزیکەی ھەزار خانوو و بینا و باڵەخانە سوتاون و ٣٠ ھەزار کەسیش ئاوارە بوون و شوێنەکانی خۆیان جێھێشتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، جگە لە برینداربوونی حەوت کەس، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە.