ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ناتۆ ھەڵوێستێکی یەکگرتوویان ھەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژیکردنە سەر خاکی ئۆکراین و لەسەر ئەو پرسەش ڕێکخراوەکە ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیا بکات.


لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیشدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین، ئەنتۆنی بلینکن پشتیوانی لە پاراستنی سەروەری خاکی ئۆکراین کرد و ڕاشیگەیاند، ئەمریکا لە ھەموو بوارەکاندا پاڵپشتی ئەو وڵاتە دەکات.


پێشتریش 
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا ھۆشداری دایە مۆسکۆ و ڕایگەیاند، ئەگەر ڕووسیا ھێرش بکاتە سەر خاکی ئۆکراین، وەڵامی یەکلاکەرەوەیان دەبێت.