جارێکی تر ئێران شکستیھێنا لە ڕەوانەکردنی مانگی دەستکرد بەرەو بۆشایی ئاسمان
کوردسات نیوز
٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
١٬٤٥٦
ئەحمەد حسێنی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئێران ڕایگەیاند، موشەکێکی ھەڵگری مانگی دەستکردیان بە ناوی سیمورغ، بە مەودای ٤٧٠ کیلۆمەتر و بەخێرایی حەوت ھەزار و ٣٥٠ مەتر لە چرکەیەکدا ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کردووە.
ھەرچەندە وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئێران ڕایگەیاندووە، تاقیکردنەوەکە سەرکەوتووانە و بە پێی پلانەکانیان ئەنجامدراوە.
بەڵام بەشێک لە میدیاکانی حکومەتی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، موشەکەکە خێرایی پێویستی نەبووە و ئامانجەکەی نەپێکاوە، ئەوەش بۆ پێنجەم جارە ئێران لە ڕەوانەکردنی مانگی دەستکرد بۆ بۆشایی ئاسمان شکست دەھێنێت.