بە پێی ھەواڵێکی میدیاکانی تورکیا، لەکەم دانیشتنی دادگایکردنی"ئۆنور گەنجەر"بکوژی "دەنیز پۆیراز"کە لە "شەش"ھەمین دادگای باڵای تاوانەکانی ئیزمیر بەڕێوەچوو. داواکاری گشتی تورکیا بە تۆمەتی ئەوەی "پەروین بووڵدان"ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" لە دادگاکەدا ھەڵسوکەوتی وەک سوکایەتی بە دادگا پیشانداوە، سکاڵای لە دژی تۆمارکردووە.
ھاوکات سکاڵا لە دژی ئەو کەسانەش تۆمار کراوە  کە دیمەن و وێنەی دانیشتنەکەی دادگایان تۆمار کردوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، "پەروین بووڵدان"لە دانیشتنەکەی دادگادا لە بەرامبەر ھەڵوێستی سەرۆکی دادگا بەرامبەر ئۆنور گەنجەر، رایگەیاندبوو  ئەو کەسە لە منبج پەروەردە و راھێنانی پێکراوە. ئەندامی داعشە، ناتوانن بە ئارامی و بە ئاسوودەیی رەفتاری لەگەڵ بکەن. دەبێت وەک بکوژێک لەگەڵ ئەو کەسەدا مامەڵە بکەن.