کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، گفتوگۆی نێوان "بایدن" و "پوتن" لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی "واشنتۆن"دایە بۆ بەردەوامی کارکردن لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی بۆ ھێورکردنەوەی ئەو ئاڵۆزییەی لەسەر سنوری ئۆکراین دروست بووە، بە تایبەت دوای ئەوەی روسیا نزیکەی ١٠٠ ھەزار سەربازی لەو سنورە جێگیرکردووە.  "ئمیلی ھورن" وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەییش رایگەیاند، ئەو دوو سەرۆکە چەندین پرسی تری ئەمنی تاوتوێ دەکەن.
روسیا بە جێگیرکردنی دەیان ھەزار سەرباز لە نزیک "ئۆکراین" لە ماوەی ٢ مانگی رابردوودا، وڵاتانی خۆرئاوای نیگەران کردووە و ترسیان ھەیە لەوەی سیناریۆی ساڵی ٢٠١٤ دووبارە ببێتەوە، کە روسیا نیمچە دورگەی "کریما"ی خستە سەر وڵاتەکە.