"نید پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "واشنتۆن" ھەڵوێستی خۆ نەگۆڕیوە سەبارەت بە "ئێران" و  ھێشتا زووە باسی بەرەو پێشچوون بکرێت لە دانوستانەکانی ڤییەنا سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی.بەڵام "میخائیل ئۆلیانوڤ" نێردەی روسیا دەڵێت، بەشێوەیەکی باش باس لە ھەڵگرتنی سزاکان دەکرێت و لیژنەکان کارەکانیان بەرەو پێشچووە، لای خۆشییەوە "حسێن ئەمیر عەبدولھیان" وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکردووە، دانوستانەکان بە ئاڕاستەی راست دەڕۆن و ئەگەر لایەنەکانی تر نیەت پاکییان ھەبێت، ئەوا ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتنێکی نوێ لە ئارادا دەبێت.