محەمەد ھاشمی سەرپەرشتیاری ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، تا ئێستا ٣٤ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لە سەرتاسەری وڵات تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش ١٥ حاڵەتیان لە تاران، پێنج حاڵەت لە مەشھەد، پێنج حاڵەت لە ھۆرموزگان، دوو حاڵەت لە بوشەھر، دوو حاڵەت لە شیراز و لە ھەریەک لە شارەکانی ورمێ و ئەسفەھان و بابول و کەرەج و ئەراکیش، حاڵەتێک تۆمار کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ٨ کەسیش لە پارێزگاکانی یەزد و بوشەھر و ھۆرموزگان و گوڵستان رەوانەی نەخۆشخانە کراون کە گومانیان لێدەکرێت توشی ئۆمیکرۆن بووبن.
ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێرانیش رایگەیاند، ھیواخوازن بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان پێویستییان بە گرتنەبەری رێوشوێنی نوێ نەبێت، بەڵام ئەگەر ئۆمیکرۆن بەو شێوەیەی ئێستا پەرەبسەنێت، ناچار دەبن رێکارەکان توند بکەنەوە.