فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا بڵاوی کردەوە، تیمەکانیان لە کەناراوەکانی شارۆچکەی دیکیلی لە پارێزگای ئیزمیر ٦٦ کۆچبەری نایاساییان لە بەلەمێکدا  رزگار کردوە، کە لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە بەزۆر رەوانەی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کراونەتەوە. ھاوکات تیمەکانیان لە کەناراوەکانی شارۆچکەی چەشمە ٥٠ کۆچبەری تریان رزگار کردوە، کە لەلایەن یۆنانەوە رەوانە کراونەتەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، لە کەناراوەکانی شارۆچکەی دیکیلی ٦٥ کۆچبەر و لە کەناراوەکانی شارۆچکەی ئورلا ١١٤ کۆچبەری نایاسایی دەستگیر کراون، کە دەیانویست بە رێگای نایاسایی لە تورکیاوە بچنە ئەوروپا. ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا راشیگەیاند، کۆچبەرەکان دوای کۆتاییھاتنی رێکارە یاساییەکانیان رەوانەی بەڕێوبەرایەتی کۆچی پارێزگای ئیزمیر کراون.