ھەر یەکە لە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا و بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و ماریۆ دراجی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس کۆبوونەوە و لە ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەشیان جەختیان لە پێکھێنانی بەرەیەکی ھاوبەش بەرامبەر ھەڕەشەکانی ڕووسیا کردەوە.


ھاوکات پشتیووانی خۆیان بۆ یەکپارچەیی خاکی ئۆکراین دەربڕی و داوایان لە ڕووسیاش کرد، ھەڕەشەکانی لە سنوورەکانی لەگەڵ  ئۆکراین ڕابگرێت.