دوورخستنەوەی وەزیری دارایی تورکیا دوای ئەوە دێت کە لیرەی تورکی بەتەنھا لە مانگی رابردوودا ٢٧٪ی بەھاکەی لەدەستدا و"ئەردۆغان"یش داوای لە ئەنجومەنی چاودێری حکومی و دەزگای پێداچوونەوە کردووە راپۆرتێک بۆ سەرۆکایەتی بەرز بکەنەوە و ئەو دامەزراوانە دیاری بکەن کە زۆرترین پارەی بیانی دەکڕن. 


ئەردۆغان راشیگەیاندووە، پێدەچێت یاری بە نرخی سود و بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلەکان بکرێت بە تایبەت لەو لایەنانەی دەیانەوێت تورکیا لە ھاوکێشەکە بکەنە دەرەوە.


جەختیشی کردەوە لەوەی تورکیا روبەڕووی جەنگی سەربەخۆیی ئابوری بووەتەوە و ناکەونە ژێر فشاری ھیچ لایەنێکەوە.