ئەردۆغان کاندیدی ئاکەپە دەبێت بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی تورکیا
کوردسات نیوز
٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
١٬٢٤٤
عومەر چەلیک وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا رایگەیاند ، رەجەب تەیب ئەردۆغان ، کاندیدی پارتەکە دەبێت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە ساڵی ٢٠٢٣ بەرێوەدەچێت.
عومەر چەلیک لە لێدوانێکدا لە دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ناوەندی پارتی داد و گەشەپیدان رایگەیاندوە، کاندیدکردنەوەی ئەردۆغان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا جێی گومان و سەرسورمان نیە و بە دڵنیایەوە ئەردۆغان کاندیدی پارتەکە دەبێت بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی تورکیا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانە و لە دایکبوی ساڵی ١٩٥٤ ە، لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە تا ٢٠١٤ سەرۆک وەزیرانی تورکیا و لە ساڵی ٢٠١٤ شەوە تا ئێستا سەرۆکی ئەو وڵاتەیە .