وەزارەتی تەندروستی تورکیا ئاشکرایکردووە، لە ئەنجامی رەشەبا و باھۆزەی چەند رۆژێکە ناوچەی دەریای مەڕمەڕەی باکوری خۆرئاوای وڵاتەکەی گرتۆتەوە، تا ئێستا ٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان و ٦٣ حاڵەتی برینداربون تۆمار کراوە، جگە لە زیانە گیانییەکان چەندین بینا روخاون و چەندین دارو دروخت ھەڵکەندراون.
زریانی "لیبیچیۆ" لە رۆژی دوو شەممەوە رووی لە ناوچەی دەریای مەڕمەڕەی باکوری خۆرئاوای تورکیا کردوە و خێرایی"با" لەو ناوچەیە گەیشتۆتە ١٣٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا .