ھاوڵاتیانی لوبنان رایانگەیاند، دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکان بەھۆی خراپی رەوشی ئابوری و تەندروستی و بەزربوونەوەی بەھای دۆلارەوەیە. 


راشیانگەیاندووە، دەستیان کردوەتەوە بە گرتن و داخستنی رێگەکان و لەو رێیەوە فشار لەسەر لێپرسراوانی وڵاتەکەیان دروست دەکەن.


لیرەی لوبنانی زیاتر لە ٩٠٪ی بەھاکەی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لەدەستداوە و لە چەند رۆژی رابردوودا یەک دۆلار بەرامبەر ٢٥ ھەزار لیرە بووە، لەکاتێکدا دوو ساڵ لەمەوبەر بەرامبەر ھەزار و ٥٠٠ لیرە بووە. 


بانکی نێودەوڵەتیش رایگەیاندووە، رەوشی ئابوری لوبنان خراپترینە لە مێژوودا و گەندەڵی و خراپ ئیدارەدانی  وڵات لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە ھۆکارە.