روانگەی سوریا: بەھۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە مەنبەج حەوت کەس بوونە قوربانی
کوردسات نیوز
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٤١٠
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە "مەنبەج" لە ریفی "حەلەب" تەقیوەتەوە و بە ھۆیەوە ژن و منداڵێک کوژراون و ٥ کەسی تریش برینداربوون کە ئەندامانی ھێزی ئاسایشی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤان.
ئەنجومەنی سەربازی مەنبەجیش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تەقینەوەکە تیرۆریستی بووە و لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیدا لە دەروازەی باشوری شارەکە روویداوە.
شاری "مەنبەج" زۆرینەی دانیشتووانەکەی عەرەبن و لەژێر کۆنترۆڵی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤایە و ھێزەکانی سوریای دیموکرات تێیدا جێگیر کراون.