تورکیا بۆ دووەم رۆژ دەورووبەری عەین عیسای بۆردومان کرد
کوردسات نیوز
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٨٤٦
ئاژانسی ھەواڵی سانای سوریا رایگەیاند، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارە ھاوپەیمانەکانی بە سەختی گوندەکانی مەعلک و سەیدای سەر بە عەین عیسایان لە باکوری رەقە بۆردومان کردووە و بە ھۆیەوە زیانێکی زۆر بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە گەشتووە.
ھێزەکانی سوریای دیموکراتیش رایگەیاند، وەڵامی ھێرشەکانیان داوەتەوە و لە ئەنجامدا ھەشت چەکداری گروپەکانی سەر بە تورکیایان کوشتووە.
کۆتایی ھەفتەی رابردوو و رۆژی ھەینیش سوپای تورکیا و ھاوپەیمانەکانی گوندی ھوشان و دەورووبەری رێگای ئێم فۆریان لە باکوری رەقە بۆردومان کرد و ھێزەکانی سوریای دیموکراتیش وەڵامی ھێرشەکانیان دایەوە.