لە عەفرین چەکدارانی سەر بە تورکیا پێنج ھاوڵاتی کوردیان ڕفاند
کوردسات نیوز
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
١٬٠٢٥
بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵ لە ڕۆژئاڤای کوردستان، چەکدارانی سوڵتان سڵێمان شاە سەر بە تورکیا پێنج ھاوڵاتی کوردیان لە شارۆچکەی شێ سەر بە عەفرین ڕفاندووە و تا ئێستاش چارەنووسیان دیار نییە.
ئاماژە بەوەشکراوە، چەکدارەکان دوو ھاوڵاتی دیکەشیان دەستگیرکردووە و ئەشکەنجەیان داون کە باوک و کوڕن.
لە لایەکی دیکەوە گروپە چەکدارەکان نزیکەی ٣ ھەزار و ٣٠٠ داری زەیتونی ھاوڵاتیانی ناوچەی شەرا و بلبلێ سەر بە عەفرینیان بڕیوەتەوە و لە بازاڕەکان دەیفرۆشنەوە.