کەمال کڵچدارئۆغڵو سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەھەپە) رایگەیاند، ماوەیەکی کەم ماوە و ١٣ھەمین سەرۆک کۆماری تورکیا بە رێگەوەیە و ئیتر تورکیاش پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە، وتیشی، با خەڵکی تورکیا نیگەران نەبن، شەش مانگ دوای ھەڵبژاردن قەیرانی ئابوری کۆتایی دێت.
کڵچدارئۆغڵو رەخنەی لە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار گرت و وتی، بۆشاییەکی گەورە لە نێوان دەسەڵات و خەڵکدا دروستبووە و جەھەپەش لەگەڵ خەڵکی ھەژاردایە و ئەگەر سەربکەون رێگە نادەن ھیچ کەسێک لە تورکیا بە برسێتی بژی.
دوای دابەزینی لیرەی تورکی کڵچدارئۆغڵو داوای ھەڵبژاردنی پێشوەختی کرد و رەجەب تەیب ئەردۆغانیش رایگەیاند، ھەڵبژاردن پێش ناخرێت و لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت کە ساڵی ٢٠٢٣یە.