بۆریس جۆنس سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، لە نامەیەکدا کە ئاراستەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسای کردووە، رایگەیاندووە، بە گرتنەبەری پێنج رێکاری دیاریکراو و خێرا دەتوانن رێگە لە دوبارەبوونەوەی کارەسات لە سنورەکانیان بگرن.


ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە فەڕەنسا و بەریتانیا ھێزێکی پاسەوانی ھاوبەش بۆ چاودێریکردنی سنورە ئاوییەکانیان پێکبھێنن و لەھەمان کاتدا رێککەوتن بکەن لەسەر وەرگرتنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە سنورەکانی یەکێتی ئەوروپایان بۆ گەیشتن بە بەریتانیا بەزاندووە.


سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا راشیگەیاندووە، جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارانە و ھاوکاری لەندەن و پاریس کاریگەری گەورەی لەسەر ھێورکردنەوەی رەوشەکە دەبێت.