ساجد جاوید وەزیری تەندروستی بەریتانیا رایگەیاند، بە مەبەستی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی کۆرۆنا بەناوی  B.1.1.529، وڵاتەکەی گەشتە ئاسمانییەکانی بەڕووی شەش وڵاتی ئەو کیشوەرە داخستووە کە بریتین لە ئەفریقای باشوور، نامبیا، زیمبابۆی، بۆتسوانا، لیسۆتۆ و ئێسواتینی.


ئاماژەی بەوەشکرد، پسپۆڕانی پزیشکی نیگەرانییان لە سەرھەڵدانی ئەو جۆرە ڤایرۆسە دەربڕیوە و رایانگەیاندووە، ئەوە مەترسیدارترین جۆری کۆرۆنایە کە تائێستا بینراوە.


وەزیری تەندروستی بەریتانیا وتیشی، ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا بەخێراییەکی زۆر بڵاودەبێتەوە بۆیە دەیانەوێ لەڕێی کوتان و کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکانیان رێگە لە بڵاوبوونەوەی لە بەریتانیا بگرن.