رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، ٤٩ کۆچبەر کە لە بەلەمێکدا بوون و ھەوڵی تێپەڕاندنی کەناڵی "ئینگلیزی" یاخود دەریای "مانش"یان داوە لە فەڕەنساوە بەرەو بەریتانیا، بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوتووەو سەرجەمیان خنکاون، ئاماژەی بەوەشداوە، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا ئەوە زۆرترین ژمارەی کۆچبەرانە کە لەو دەریایە گیانیان لەدەستدابێت و بە کارەسات وەسفی کرد.


دوای ئەو رووداوە، "بۆریس جۆنسن" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و جەختیان کردۆتەوە لە گرنگی راگرتنی کۆچی نایاسایی و ھەماھەنگی کردن لەگەڵ "بەلژیکا و ھۆڵەندا" و وڵاتانی تری کیشوەری ئەوروپا بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەک بۆ ئەو قەیرانە. وەزیری ناوخۆی فەڕەنساش رایگەیاندووە، ٤ قاچاغچییان دەستگیرکردووە کە پەیوەندییان ھەبووە بەو بەلەمەی لە کەناڵی "ئینگلیزی" نقوم بووە.


ھاوکات وەزیری ناوخۆی فەرەنساش راگەیاند، کۆچبەرەکان عێراق و سۆماڵین، "ئاری جەلال" سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا بکەن