گریگۆری گیلۆت، فەرماندەی ھێزی ئەسمانی ئەمریکا رایگەیاند، ھەموو ھێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست وەک خۆیان دەمێننەوە و لە ئێستادا تەنھا گۆڕانکاریی بچوک لە ھێزەکاندا دەکرێت و بابەتی کشانەوە لە ئارادا نییە. وتیشی، ھەر سیناریۆ و گۆڕانکارییەک لە ناوچەکەدا رووبدات ئەمریکا رۆڵی کاریگەری دەبێت تێیدا.
فەرماندەی ھێزی ئەسمانی ئەمریکا بەبێ ئەوەی ناوی ئێران بھێنێت باسی لە زیادبوونی ئەو ھێرشانە کرد کە لە رێگەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە ئەنجام دەدرێن و جەختیشیکردەوە کە ئەوان روسیا و چین وەک رکابەرێکی گەورەی وڵاتەکەیان دەبینن.