ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێسی فەڕەنسی، لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، لە میانی بەڕێوەچوونی نوێژی ھەینی لە ناو مزگەوتێکی ولایەتی "نەنگەرھار" لە ئەفغانستان، چەند بۆمبێک تەقیوونەتەوە و بەھۆیانەوە لانیکەم سێ کەس کوژراون، ١٥ کەسی تریش برینداربوون.
ھەرچەندە تائێستا ھیچ لایەن و گروپێک بەرپرسارێتی خۆیان لە تەقینەوە رانەگەیاندووە، بەڵام ئەوە جاری یەکەم نیە پەلاماری تیرۆرستی و تەقینەوە لە مزگەوتەکانی ئەفغانستان روودەدات، ھەربۆیە گوومان دەکرێت گرووپی تیرۆرستی داعش لە پشت تەقینەوەکەوە بێت.