ئێران: عیراق کڕیارێکی باشی غازە و لە کاتی خۆیدا پارە دەدات
یەحیا
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
٢٢٥
سەعید تەوەکولی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێران پشتڕاستی کردەوە، عیراق پارەی ھاوردەکردنی غازی ئێرانی بە شێوەیەکی ڕێک و پێک دەدات.
جەختی لەوەشکردەوە، عیراق ھیچ قەرزێکی غازی لانییەو بە کاش پارەی خۆی دەدات و یەکێکە لە کڕیارە باشەکانیان.
لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٤ عیراق ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ئێران ئیمزا کرد کە لە ماوەی ٥ ساڵدا ڕۆژانە ٥٠ ملیۆن مەتر سێجا غاز ھاوردە دەکات، لەکاتێکدا عیراق بە یەکێک لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان ھەژمار دەکرێت لە یەدەکی غازدا.
لە چەند رۆژی رابردودا باسم محەمەد بریکاری وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاندبوو، لەماوەی پێنج ساڵی داھاتوودا عیراق دەگاتە ئاستی خودبژێوی لە بەرھەمھێنانی غاز و کۆتایی بە ھاوردەکردنی دەھێنێت.