لیژنەی دانوستانکاری تایبەت بە "دەرعا" لەگەڵ لیژنەی ئەمنی سەر بە حکومەتی روسیا و سوریا، گەیشتنە رێککەوتنێک بۆ کۆتایھێنان بە ئاڵۆزییە سەربازییەکان لە پارێزگای "دەرعا" کە دەکەوێتە باشوری وڵاتەکەوە. رێککەوتنەکەش لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە چۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە و ھێزی سەر بە پۆلیسی سەربازی روسیا دەچنە ناوچەکە و خاڵێکی سەربازی کاتی لە باشوری پارێزگاکە دادەمەزرێندرێت، ھەروەھا ئاڵای روسیا و سوریا بەرز دەکرێتەوە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکاش ئیدانەی ھێرشەکانی سوپای سوریای کرد لە پارێزگای "دەرعا" و  داوا دەکات رێگە بدرێت بە چوونە ناوەوەی ھاوکارییەکان.