بە پێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، مەلا عەبدولغەنی برادەر بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەو مەلا یەعقوب ئاخوند کوڕی مەلا عومەر دامەزرێنەری بزووتنەوەی تاڵیبان بۆ وەزیری بەرگری و خەلیفە حەقانی کوڕی جەلالەدین حەقانی بۆ وەزیری ناوخۆ دیاریی کراون. بەپێی سەرچاوەکان وتووێژەکانی ناوخۆی تاڵیبان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ تەواوبوون و بەم نزیکانە بەرەسمی ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستە وەزارییەکان ئاشکرا دەکرێن. ئەوەش زانراوە، کە ٣ی مانگی داھاتوو تاڵیبان دەستبەکاربوونی حکومەتەکەی رادەگەیەنێت.