زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، ھێزەکانی ئەمریکا لە چەند بەشێکی فڕۆکەخانەی کابوڵ کشاونەتەوە و ئەو بەشانە ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵی تاڵیباندایە، بەمنزیکانەش لە دوای کشانەوەی سەرجەم ھێزە بیانییەکان، تەواوی فڕۆکەخانەکە کۆنترۆڵ دەکەن.


ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاندوە، بەردەوامیی مانەوەی دیبلۆماتکارانی ئەمریکا  لە ئەفغانستان و کرانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەو وڵاتە، لە  دوای ٣١ی ئابەوە پەیوەست دەبێت بە ھەڵوێست و سیاسەتەکانی تاڵیبان لە داھاتوودا.